باڵەخانەی پەرلەمانی عێراق
رێككه‌وتنی سیاسی نه‌كراوه
كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق بۆ ده‌ستنیشانكردنی سه‌رۆك دواخرا
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندنی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق بۆ ده‌ستنیشانكردنی سه‌رۆكێكی نوێ بۆ كاتێكی نادیار دواخرا.
بڕیار بوو ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه په‌رله‌مانی عێراق كۆببێته‌وه بۆ ده‌ستنیشانكردنی سه‌رۆكێكی نوێ له شوێنی محه‌مه‌د حه‌لبوسی، به‌ڵام فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندنی په‌رله‌مان له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، به‌هۆی سه‌رقاڵیی زۆربه‌ی په‌رله‌مانتاران به هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراق، كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان بۆ كاتێكی نادیار دواخرا.
964 ده‌زانێت، هێشتا رێككه‌وتنی سیاسی له‌سه‌ر به‌ربژێرێك بۆ سه‌رۆكی په‌رله‌مان له لایه‌ن سیاسییه‌كانه‌وه نه‌كراوه، بۆیه پێناچێت تا رێككه‌وتن نه‌كرێت سه‌رۆكی نوێی په‌رله‌مان بێته ده‌ستنیشانكردن.
له 14.11.2023 دادگای باڵای فیدڕالیی عێراق له‌سه‌ر سكاڵای په‌رله‌مانتارێك، ئه‌ندامیه‌تیی محه‌مه‌د حه‌لبوسی له په‌رله‌مان هه‌ڵوه‌شانده‌وه و به‌مه‌ش پۆستی سه‌رۆكی له‌ده‌ست دا.