لە رێگەی مۆبایلەکەتەوە سکاڵا بکە

دەستەی مافی مرۆڤ سکاڵا ئۆنلاینی راگەیاند

964+

پێشەوا محەمەد

دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤی هەرێم فۆڕمی ئۆنلاینی تۆمارکردنی سکاڵای راگەیاند و سەرۆکی دەستەکە دەڵێت، لەمەودوا هەرکەسێک لە هەرشوێنێک سەرپێچی بینی، دەتوانێت سکاڵا بکات.

ئێستا فۆڕمەکە لەسەر ماڵپەڕی فەرمی دەستەکە بەردەستە و دەتواندرێت پڕبکرێتەوە.

مونا یاقوو، سەرۆکی دەستەی مافی مرۆڤ بە 964ـی راگەیاند، سکاڵای ئۆنلاین کارئاسانییەکی زۆر دەکات بۆ تۆمارکردنی سکاڵا و پێویست بە جوڵە و چوون بۆ هیچ نووسینگە و دامەزراوەیەکی ئەوان ناکات.

وتیشی، “هەندێک کەس نەیاندەزانی بێنە نووسینگەکانمان لە شار و شارۆچکەکان، هەبوو خاوەن پێداویستی تایبەت بوو، هەبوو سکاڵای هەبوو، بەڵام ئێمە لەو شار و شارۆچکەیە نووسینگەمان نەبووە، ئێستا هەر کەسێک لە هەرشوێنێک بێت، دەتوانێت لە مۆبایلەکەیەوە سکاڵا تۆمار بکات”.

دەستەی مافی مرۆڤ 10 نووسینگەی لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمدا هەیە.

“دوای تۆمارکردنی سکاڵاکە ئێمە لای خۆمانەوە سەیری دەکەین و بەدواداچوونی بۆ دەکەین”، سەرۆکی دەستەکە وادەڵێت.

دەستەی مافی مرۆڤ: هاوسەرگیریکردنی منداڵان نایاساییە

دەستەی مافی مرۆڤ: هاوسەرگیریکردنی منداڵان نایاساییە