باڵەخانەی دەستەی دەستپاکی عێراق. وێنە: دەستەی دەستپاکی.
لیستێکی رادەستکردوون
عێراق داوای رادەستکردنەوەی تۆمەتباران لە ئەمریکا دەکات
964+
موحسین عومەر
سەرۆکی دەستەی دەستپاکی فیدراڵی عێراق لیستێکی ناوی تۆمەتبارانی ئاراستەی وەزارەتی دادی ئەمریکا کردووە و داوای رادەستکردنەوەیان دەکات.
ئەمڕۆ شەممە دادوەر حەیدەر حەنوون سەرۆکی دەستەی دەستپاکی فیدراڵی، لە دیدارێکدا لەگەڵ سەرۆکی کۆمیسیۆن و شارەزایانی دەستپاکیی لە وەزارەتی دادی ئەمریکا، لیستی تۆمەتبارانی عێراقی رادەستی وەزارەتی دادی ئەمریکا کردووە، ئەو لیستە ناوی تۆمەتباران و سزادراوانی نیشتەجێی ناو خاکی ئەمریکای تێدایە کە لەلایەن عێراقەوە داواکراون.
حەیدەر حەنوون دەڵێت: هەوڵدەدەین یاداشتێکی لێکتێگەیشتن بۆ ئاڵوگۆڕی زانیاری، شارەزایی، پشتگیری، بەڵگەنامە، و راهێنان لەگەڵ وەزارەتی دادی ئەمریکا واژۆ بکەین.
پسپۆڕانی دەستپاکی لە وەزارەتی دادی ئەمەریکا هۆشداریان داوە لە مەترسی گەندەڵی بۆ سەر دامودەزگاکانی دەوڵەت لە عێراق و دروستکردنی کێشە لە بواری ئەمنی و ئابووری و ئاستی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بۆ خەڵک.
لەو دیدارەدا وەزارەتی دادی ئەمریکا، جەختیان لەوە کردوەتەوە کە وڵاتەکەیان هاوکار دەبێت لەگەڵ عێراق بۆ وەرگرتنەوەی ئەو پارانەی بە قاچاخ نێردراون بۆ دەرەوەی عێراق.