فرۆشتنی قەدەغەیە

جۆرە خوێیەکی نەشیاو لە بازاڕی ناحیەی شۆڕش بڵاوبووەتەوە

964+

ژووری هەواڵ

لە ناحیەی شۆڕش کەسێک جۆرێک خوێی لە بازاڕدا بڵاوکردووەتەوە کە بۆ خواردن ناشێت و مەترسی هەیە بۆ تەندروستی مرۆڤ، بەڕێوەبەرایەتی ناحیەکە داوا لە مارکێت و دووکانەکان دەکات نەیفرۆشن.

ئەمڕۆ چوارشەممە 6.12.2023، هاوتا عەزیز، بەڕێوەبەری ناحیەی شۆڕش بە 964ـی راگەیاند، لە کۆگایەکدا زیاتر لە دوو تۆن خوێ دۆزراوەتەوە کە جێی گومان بووە، ناردویانە بۆ پشکنین و دەرکەوتووە کە شیاو نییە بۆ خواردن.

فرۆشیارەکە ئەو خوێیەی بە فەل هێناوە و کردوویەتیە نێو کیسەوە فرۆشتویەتی، ئێستا لەنێو بازاڕدا بڵاوبووەتەوە و لە بەشێک لە دوکان و فرۆشگاکان بینراوە.

فەردەی خوێیەکە لەسەری نوسراوە “دریا”، گوایە دروستکراوی عێراقە.

بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی شۆڕش کۆگاکەیان داخستووە و رێکاری یاسایی بەرامبەر خاوەی خوێیەکە دەگیرێتەبەر.

زیاتر لە یانزە تۆن خوێی خۆراکی دەستی بەسەرداگیرا

زیاتر لە یانزە تۆن خوێی خۆراکی دەستی بەسەرداگیرا