تۆنی کرووس، فۆتۆ: ئاژانسەکان
خۆی دەیەوێت وازبهێنێت
تۆنی كرووس له ده‌ست پێرێز رزگاری نابێت
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
یانه‌ی ریال مه‌درید واز له تۆنی كروسی ئه‌ستێره‌ی یانه‌كه‌ی ناهێنێت، هه‌رچه‌نده یاریزانه‌كه خۆی ده‌یه‌وێت واز بهێنێت.
تۆڕی دیفێنسا سێنترالی ئیسپانی ئاشكرای كردووه، سه‌رۆكی یانه‌ی ریال مه‌درید فلۆرێنتینۆ پێرێز داوای له ئیداره‌ی یانه‌كه‌ی كردووه، گرێبه‌ستی تۆنی كرووس نوێ بكه‌نه‌وه بۆ ساڵێكی دیكه.
یاریزانه‌كه گرێبه‌سته‌كه‌ی له هاوینی داهاتوو كۆتایی دێت و پلانیشی وایه واز له یاریكردن بهێنێت، به‌ڵام یانه‌ی شاهانه ده‌ستبه‌رداری نابن و ده‌یانه‌وێت وه‌رزی داهاتووش به‌رده‌وام بێت.
كروس به‌هۆی پێكانی چه‌ند یاریزانێكی تیپه‌كه، وه‌ك كاماڤینگا و چوامینی، وه‌ك یاریزانی سه‌ره‌كی گه‌ڕاوه‌ته‌وه پێكهاته‌ی یانه‌كه‌ی و ئاستێكی به‌رزیش پێشكه‌ش ده‌كات.