به‌پێی سۆراغى 964

ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره‌ى 70 قوتابی له‌ كه‌مپی خانكێ ده‌ركردبوو لادرا

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

به‌هۆى دروستبوونى كێشه‌ له‌نێوان چه‌ند قوتابیه‌ك له‌ قوتابخانه‌یه‌كی كه‌مپى خانكێ، به‌ڕێوه‌به‌رى قوتابخانه‌ زیاتر له‌ 70 قوتابی ده‌رده‌كات، به‌ڵام به‌پێی سۆراغى 964، ده‌ركه‌وت به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ له‌سه‌ر ده‌ركردنى ئه‌و قوتابیانه‌ په‌له‌ى كردووه‌ و  دواتر لیژنه‌یه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ لاده‌دات.

پیر عه‌لۆ، به‌ڕێوه‌به‌رى كه‌مپى خانكێ، به‌ 964ـى وت، سه‌ره‌تا كێشه‌ى نێوان قوتابییه‌كان له‌ نێوان خۆیان بووه‌ و زۆر تایبه‌ت بووه‌، دواتر بووه‌ته‌ شه‌ڕیان و دوو پۆلى قوتابخانه‌كه‌ى گرتووه‌ته‌وه‌.

وتیشی “به‌ڕێوه‌به‌رى قوتابخانه‌كه‌ بڕیارى ده‌ركردنى زۆربه‌ى قوتابیانى ئه‌و دوو پۆله‌ى دا كه‌ ژماره‌یان زیاتر له‌ 70 قوتابی بوو”.

رووداوه‌كه‌ رۆژى چوارشه‌ممه‌ى رابردوو‌ له‌ قوتابخانه‌ى (خانكێ 1)ـى ئه‌م كه‌مپه‌ روویداوه.

به‌ڕێوه‌به‌رى كه‌مپ ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات، دواى پێزانینى په‌روه‌رده‌ى پارێزگاى موسڵ به‌م رووداوه‌، لیژنه‌یه‌ك دروست ده‌كات و رۆژى پێنجشه‌ممه‌ى رابردوو سه‌ردانى ئه‌م قوتابخانه‌یه‌ ده‌كه‌ن، دواى لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ به‌ڕێوه‌به‌رى ئه‌م قوتابخانه‌یه‌ په‌له‌ى له‌ بڕیارى ده‌ركردنى قوتابییه‌كان كردووه‌.

“په‌روه‌رده‌ى موسڵ بڕیارى لادانى به‌ڕێوه‌به‌رى قوتابخانه‌كه‌ى دا و قوتابیانیش ده‌ستیان به‌ خوێندن كرده‌وه‌” قسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى كه‌مپی خانكێیه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كانى 964 كه‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئه‌م كه‌مپه‌ ده‌ستیكه‌وتووه‌، 10 قوتابخانه‌ له‌ناو كه‌مپدا هه‌ن، به‌هۆى زۆرى ژماره‌ى قوتابیان زۆربه‌یان رۆژانه‌ سێ شه‌فت ده‌وامى تێدا ده‌كرێت و به‌شێكیشیان رۆژانه‌ دوو شه‌فت ده‌وام ده‌كه‌ن.

كه‌مپه‌كه‌ به‌گشتى ئاواره‌كانى كوردى ئێزیدی لێ نیشته‌جێن، بریتین له‌  دوو هه‌زار و 658 خێزان، كه‌ ده‌كاته‌  13 هه‌زار و 650 كه‌س.

بە ملیارێك و 400 ملیۆن دینار دوو پرۆژە لە خانكێ جێبەجێ دە...

بە ملیارێك و 400 ملیۆن دینار دوو پرۆژە لە خانكێ جێبەجێ دەكرێن