هۆکارەکەی چییە؟

دوو رۆژە عێراق بەنزینی 750 دیناری بۆ هەرێم نەناردوە

964+

فەهمی نەبی

دوو رۆژە لیستی ئەو بەنزیخانانەی بەنزینی پاڵپشتیکراوی جۆری 750 دیناری دابەشدەکەن راناگەیەنرێت، 964 بەدواداچوونی کردووە، دەرکەوت دوو رۆژە حکومەتی عێراق ئەو بەنزینە بۆ هەرێمی کوردستان نانێرێت.

جەنگی مەجید نوێنەری بەنزینخانە ئەهلیەکانی هەولێر بۆ 964 وتی، دوو رۆژ دەبێت بەهۆکارێکی نادیار حکومەتی عێراق ئەو بەشەی نەناردووە کە بە 750 دینار دابەشدەکرا، دەبوو رۆژانە هەشت تانکەر لەلایەن حکومەتی عێراقیەوە بنێردرێت بۆ هەولێر، لەگەڵ سێ تانکەری کۆمپانیای لاناز و حەوت تانکەری کۆمپانیای کار دابەش دەکران.

بەوتەی نوێنەری بەنزینخانە ئەهلیەکانی هەولێر، ئەو بەشەی لەلایەن کۆمپانیای کار و لاناز کە 10 تانکەرە دوو رۆژە دابەشکراوە، بەڵام ناوی بەنزینخانەکان رانەگەیەنرا.

964 سەروسۆراغی هەمان گرفتی لە بەنزیخانەکانی دهۆک کرد، ئەحمەد جەمال بەڕێوەبەری تاقیگە و کۆگاکردن لە سوتەمەنی دهۆک دەڵێت، ماوەی دوو رۆژە هەمان گرفت لە بەنزیخانەکانی دهۆک هەیە، بەشی دهۆک 14 تانکەرە، بەڵام تەنیا لە شەش بەنزیخانە بەنزینی جۆری 750 دیناری دابەشکراوە.

964 چەند جارێک پەیوەندی بەلایەنی پەیوەنداری سوتەمەنی پارێزگای سلێمانی کرد، بەڵام وەڵامیان نەدایەوە.

بۆچی لە هەندێک بەنزیخانەی هەولێر پێش نیوەڕۆ بەنزینی 750 ...

بۆچی لە هەندێک بەنزیخانەی هەولێر پێش نیوەڕۆ بەنزینی 750 دیناری نامێنێ؟