ئاسان بوو

مێسی بە چاوی خۆت ببینە و یاری لەگەڵ بکە

964+

ژووری هەواڵ

لە مانگی نیسانی داهاتوو لە شاری مەیامی ئەمریکاوە مێسی گەشتێک دەست پێدەکات و 150 شاری جیهان دەگەڕێت، بە نزیکەیی زۆربەی خەڵکی جیهان دەرفەتی ئەوەیان دەبێت مێسی بەچاوی خۆیان ببینن و یاری لەگەڵ بکەن، بەڵام عەیبەکەی ئەوەیە مێسی خۆی نییە، بەڵکو مێسییە دروستکراوەکەیە.

لە 25ی نیسانی داهاتوو لە شاری مەیامی پێشانگایەک دەکرێتەوە لەسەر رووبەری 2300 مەتر چوارگۆشە، لە رێی زیرەکی دەستکردەوە وەها دروستکراوە وەک ئەوەی مێسی خۆی لەوێ بێت.

هەر لەو کاتەی لەشاری رۆزاریۆی ئەرژەنتین دەستی بەیاری کردووە تا ئەو کاتەی ساڵی پار جامی جیهانی بەرزکردەوە هەمووی لەو پێشانگایەدا دروستکراوەتەوە، کاتێک خەڵک بۆی دەچن وەها کارلێکیان لەگەڵ دەکات وەک ئەوەیە رووبەروو چاویان بەو ئەفسانەیە بکەوێت.

ئەم گەشتە لە ئەمریکاوە دەست پێدەکات دەچێتە ئەوروپا ئینجا بۆ ئەمریکای باشوورو دواییش بۆ ئاسیا، بەشێکی باشیشی تەخانکراوە بۆ مێسی سەردەمی بەرسێلۆنا.