یاریی رابردووی نێواب پاریس سانجێرمان و نیوکاسڵ. فۆتۆ: ئاژانسەکان
خشتەی یارییەکان ببینە
ئه‌مشه‌و چامپیۆنزلیگ یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌بێت
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئه‌مشه‌و گه‌ڕی پێنجه‌می خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا، ناسراو به چامپیۆنزلیگ ده‌ستپێده‌كات و سبه‌یش به‌رده‌وام ده‌بێت، كه یاریی یه‌كلاكه‌ره‌وه به‌خۆوه ده‌بینێت.
ئه‌مشه‌و هه‌شت یاری له دوو كاتی جیاوازدا به‌ڕێوه‌ده‌چن، دوو له كاتژمێر 08:45 خولهك و شه‌ش یاریی دیكه له كاتژمێر 11:00 ئه‌نجام ده‌درێن.
زۆربه‌ی یارییه‌كانی ئه‌مشه‌و گرنگن، چونكه تاراده‌یه‌ك بۆ به‌شێكی زۆری تیپه‌كان یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌بێت بۆ گه‌یشتن به قۆناغی 16.
له كۆمه‌ڵه‌ی هه‌شته‌مدا بارسێلۆنا و پۆرتۆ به‌یه‌كده‌گه‌ن، كه ركابه‌رییه بۆ گرتنی پله‌ی یه‌كه‌می كۆمه‌ڵه‌كه و هه‌ریه‌كه‌یان نۆ خاڵی هه‌یه.
له كۆمه‌ڵه‌ی شه‌شه‌میشدا ركابه‌رییه‌كه زۆر به‌هێزه، هه‌ر چوار یانه هیوای گه‌یشتیان به قۆناغی داهاتوو هه‌یه، ئه‌مشه‌ویش میلان و بۆروسیا دۆرتموند، پاریس سانجێرمان و نیوكاسڵ رووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه.
هه‌روه‌ها چاوه‌ڕوان ده‌كرێت یاریی مانچێسته‌ر سیتی و لایپزیگی ئه‌ڵمانی به‌هێز بێت، هه‌رچه‌نده هه‌ردوو یانه گه‌یشتوونه‌ته قۆناغی 16.
خشته‌ی یارییه‌كانی ئه‌مشه‌و
لازیۆ – سێلتیک 08:45
شاختار دونتسیک – رۆیال ئینتوێرب 08:45
مانچێستەر سیتی – لایبزیگ 11:00
میلان – بۆروسیا دۆرتموند 11:00
فاینۆرد رۆتردام – ئاتلێتیکۆ مەدرید 11:00
بارسێلۆنا – پۆرتۆ 11:00
پاریس سان جێرمان – نیوکاسڵ یونایتد 11:00
یه‌نگ بۆیز – سێرڤینا زڤێزدا 11:00