مه‌چنه‌ سه‌ر رێگاكانی شەقامی سالم، داخراون

964+
دیلان محه‌مه‌د – سلێمانی

بە پێی ئەو پلانەی بۆ ئامادەکارییەکانی شەوی سەری ساڵی نوێ دەکرێت، ئەمشەو سەرجەم ئه‌و شەقامە لاوەکییانه‌ی دەچنەوە سەر شەقامی سالم، داخران.

بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، ئه‌مشه‌و 29ـی كانوونی یه‌كه‌م، سەرجەم شەقامە لاوەکییەکانی چوونەته‌وه‌ سەر شەقامی سالم، داخران.

ئەوەش خراوەتەڕوو، ئەمشەو تەنیا شەقامە لاوکییەکان دادەخرێن و بۆ سبەی شەو شەقامی سالم لە پردی خەسرەوخاڵه‌وه‌ بۆ بەردەم باخی گشتی بەربەست دەکرێت.

هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ رێنمایی شوفێران ده‌كات، كه‌ دەتوانن شەقامەکانی دەوروبەری شەقامی سالم بەکاربھێنن، ئەو داخستنه‌ش تا رۆژی 1-1-2023 به‌رده‌وام ده‌بێت.