قایمقامی قوشته‌په سوێندی یاسایی خوارد. فۆتۆ: وەزارەتی ناوخۆ
پێشتر بەڕێوەبەری ناحیە بوو
قایمقامی قوشته‌په سوێندی یاسایی خوارد
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئه‌مڕۆ قایمقامی نوێی قوشته‌په سوێندی یاسایی خوارد و به فه‌رمی ده‌ستبه‌ركار بوو.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كە وه‌ك قایمقام ده‌ستبه‌كاره و كاروباره‌كانی راده‌په‌ڕێنێت، به‌ڵام ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 27.11.2023 بژار خزر عومه‌ر وه‌ك قایمقامی قه‌زای قوشته‌په له به‌رده‌م وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان و پارێزگاری هه‌ولێر سوێندی یاسایی خوارد.
قوشتەپە سەر بە پارێزگای هەولێرە و ژمارەی دانیشتووانەکەی 22 هەزار و 850 کەسن، 59 گوندی هەیە، قوشتەپە تێکەڵە لە دەشت و گرد، دەکەوێتە نێوان زنجیرە گردی زۆرگەزراو و زوورگەکانی دێدەوان، زێی بچوک بە باشووری قەزاکە تێدەپەڕێت، قوشتەپە 22 کیلۆمەتر لە هەولێرەوە دوورە.
بژار خزر پێشتر به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی قوشته‌په بوو، كه كرا به قه‌زاش، هه‌ر ئه‌و له پۆسته‌كه‌یدا مایه‌وه و كرایه قایمقام.
لە رێکەوتی 22.5.2023، بە فەرمانی وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ناحیەی قوشتەپە لە پارێزگای هەولێر كرا بە قەزا.
پێشتریش له 16.8.2023 ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا بژار خدری وه‌ك قایمقام هه‌ڵبژاردبوو.