دیمەنی قەزای کەلار لەدوورەوە دەردەکەوێت. وێنە: 964+
یەکێکیان بریندارە
باندێکی مادەی ھۆشبەر لە کەلار دەستگیر کران
964+
ژووری هه‌واڵ
سەرچاوەیەکی ئەمنی بە 964ى وت ” دوو کەس لە نزیک قەڵای شێروانە لە کەلار، مادەی ھۆشبەریان پێبووە و دەستگیرکراون، كه‌سی سێیه‌میشیان له نه‌خۆشخانه و برینداره”.
ئەو سەرچاوەیە وتیشی، کەسەکان لە کاتی دەستگیرکردنیان رووبەڕووی ھێزە ئەمنیەکان بوونەتەوە، نزیکەی یەک کیلۆ مادەی ھۆشبەریان پێبووە و دووانیان ده‌ستگیر كراون، كه‌سی سێیه‌میان بریندار بووه و له نه‌خۆشخانه‌یه.
هه‌ر له‌م باره‌یه‌وه، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید هه‌ژار له كه‌لار، به 964ی وت، بریندارێكی ئه‌و بانده سێ كه‌سییه له نه‌خۆشخانه‌كه‌یانه و چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرێت، به‌ڵام بڕیاره ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كانی سلێمانی بكرێت.