پێنج پۆندى ئاو بۆ زاخۆ لەسەر خابوور دروستدەکرێن
+964
شڤان عەبدولڵا – زاخۆ
بەمەبەستی سوودوەرگرتن لە ئاوی خابوور، پێنج پۆندى ئاو بۆ زاخۆ، له‌سه‌ر رووبار‌ى خابوور ده‌ست به‌كارى دروستكردنیان كراوه، سێ له‌و پۆندانه تەواوكراون و دووانه‌كه‌ی تریش لە قۆناغەکانی کۆتایین.
شڤان عەبدی بەرپرسی راگەیاندنی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ به 964+ راگه‌یاند، لەگەڵ سەربەخۆبوونی ئیدارەی زاخۆ، چەندین پڕۆژەی خزمەتگوزاری جیاجیا بڕیاری جێبه‌جێكردنیان دراوه، له‌وانه‌ش دروستکردنی پێنج پۆندى ئاو لەسەر رووبار‌ى خابوور، كه سێ لەوانه تەواوكراون و کارکردنیش لەسەر دووانه‌كه‌ی دیکەش بەردەوامە.
وتیشی “هەر یەکێک لەو پۆندانە سێ مەتر به‌رز و ٥٣ مەتریش پانن، بودجه‌ى تهڕخانكراویش بۆ هه‌ر پێنجیان سێ ملیار دیناره”
به‌پێی قسه‌ى شڤان عەبدی، ئه‌و پۆندانه لەسەر دیزاینێکی تایبەتی سەرنجڕاکێش، لەسەر رووبەری چوار کیلومەتر دروستکراون.
به‌پێی به‌دواداچوونه‌كانى +964، ئه‌و پۆندانه لە بەهاری ساڵی داهاتوو تەواو دەكرێن، بهتهواوبوونیشیان ئیداره‌ى زاخۆ چه‌ند پارکێكی گەشتیاریان له‌سه‌ر دروست ده‌كات.