کلاسیکۆ نییە بەڵام بەتامی کلاسیکۆیە
رۆژنامەنووسان و هونەرمەندان شیر و تیر لەیەک دەسوون
+964
ژووری هەواڵ
تیمی فتبۆڵی رۆژنامەنووسانی سلێمانی لە بەرامبەر هونەرمەندانی شارەکە یاری دەکەن، لە ئێستاوە هەردوولا شیر و تیر لەیەک دەسوون و هەڕەشە دەکەن.
یاری تۆپی پێی نێوان رۆژنامەنووسان و هونەرمەندانی سلێمانی قەول بوو لە یادی سلێمانی بەڕێوەبچێت، بەڵام دواکەوت بۆ ئەمڕۆ، کاتژمێر 2:30 لەیاریگای کەمال سەلیم لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت.
رۆژنامەنووس و هونەرمەندەکان هەمووی کەسی دیارن، خۆیان دەڵێن هەموو دەنگ و رەنگەکانیان تێدایە.
پەیامنێری 964 پێش یاریییەکە چووە یاریگا لە هەردوولای پرسی حاڵتان چۆنە، بەڵام هێشتا یاریی دەستی پێنەکردبوو شەکەت و ماندوو بوون.
رەحمان غەریب رێکخەری سەنتەری میترۆ لە کەسە دیارەکانی تیمی رۆژنامەنووسانە، دەڵێت نەیزایوە ساحەکە ئەوەندە گەورەیە.
ئاسۆ جەمال موختار هونەرمەندێکی دیاری سلێمانییەو لە تیمی هونەرمەندانە، ئەویش ناوێرێت بەڵێن بدات، بەڵام هەڕەشەی خۆیشی دەکات.