دیمەنی بەڕێوەچوونی خولەکە. وێنە:964+
بۆ رووداوە لەناکاوەکانە
رێکخراوی پزیشکانی بێ سنوور خولی بەهەناوەچوونی لە قەڵادزێ کردەوە
964+
شاخەوان عومەر
رێکخراوی پزیشکانی بێ سنوور لە قەڵادزێ راهێنانی بۆ بەشێک لە کارمەندانی پزیشکی کردووەتەوە هەر بۆ ئەوەی لەکاتی بەهاناوەچوونی رووداوە لەناکاوەکان کارامەییان زیاد بێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە رێکخراوی پزیشکانی بێ سنوور راهێنانی فریاکەوتنی تەندروستی خێرای ئەنجامداوە.
د.ئازاد ئەحمەد، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی قەڵادزێ بۆ 964 وتی، راهێنانەکە تایبەت بوو بۆ بەهاناوە چوونی خێرای قوربانیان، هەردەم رێکخراوی پزیشکانی بێ سنوور بۆ ناوچە دوورە دەستەکان و دێهت و شارەدێیەکان ئەنجامی دەدات.
راهێنانەکە بەشێوەی پراکتیک بۆ 23 کارمەند لە یەک رۆژدا بەڕێوەچووە.