دیمەنی یەکێک لە هێرسە ئاسمانییەکانی ئەمریکا بۆ سەر گروپە چەکدارەکان _ وێنە: ئەرشیف
لیوایەکی حەشدی شەعبی بە ئامانج گیراوە
سەرچاوەیەکی ئەمنی: لە هێرشەکەی ئەمریکا شەش کوژرا و بریندار هەن
964+
ئەحمەد مستەفا
دوو بنکەی حەشدی سەعبی، لە ناوچەی جرف سەخری نزیک بابل لەلایەن فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمەریکا وە لە ئاسمانەوە بە ئامانج گیران، سەرچاوەیەکی ئەمنی دەڵێت، “شەش چەکدار کوژران و بریندارن”.
لە راگەیەندراوێکدا فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمەریکا بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 22.11.2023 هەواڵی هێرشەکەی بڵاوکردەوە،”هێزەکانمان لە دوو هێرشی جیادا دوو پێگەی میلیشیاکانیان لە عێراق بۆردوومان کردووە”.
“هێرشەکانمان بۆ سەر ئەو گرووپە چەکدارانە، وەڵامدانەوەی راستەوخۆیە بۆ ئەو هێرشانەی دەکرێنە سەر بنکەکانی ئەمەریکا و هاوپەیمانان لەلایەن گرووپەکانی نزیک لە ئێرانەوە، لەناویشیاندا ئەو هێرشەی 21ی ئەم مانگە بە بەکارهێنانی موشەکی بالیستی کورت مەودا کرایە سەر هێزەکانمان”.
سەرچاوەیەکی ئەمنی بە میدیا عێراقییەکانی وتووە، “لە هێرشەکەی ئەمشەوی هێزەکانی ئەمریکا بۆ سەر بنکەکانی حەشدی شەعبی هەشت کوژراو 11 برینداری لێ کەوتۆتەوە”، سەرچاوەکە باسی لەوەش کردووە، “هێرشەکە بۆ سەر بنکەکانی لیوای 47ی حەشدی شەعبى بووه”.