لۆگۆی بانکی ناوەندی دەردەکەوێت لەگەڵ چەکوشی یاسا و دۆلار - گرافیک: بانکی ناوەندی عێراق
لە فڕۆکەخانەی بەغدا
گەشتیارێک بە 30 کارتی بانکییەوە دەستگیر کرا
964+
پێشەوا محەمەد
دەستەی خاڵە سنوورییەکانی عێراق دەستگیرکردنی گەشتیارێکی لە فڕۆکەخانەی بەغدا راگەیاند، کە 30 کارتی بانکی پێبووە و ویستوویەتی بیانباتە دەرەوەی عێراق.
دەستەکە ئەمڕۆ سێشەممە 21.11.2023 لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، ئەو گەشتیارە و ئەو کارتانەی لەناو کەلوپەلەکانی سەفەرکردنیدا حەشار دابوو و “ئێستاش دەستگیر کراوە”.
بانکی ناوەندی و پۆلیسی عێراق لە هەوڵدان بۆ ئەوەی لە رێگەی ئەو کارتە بانکیانەوە لایەنی سوودمەند لە دزەپێکردنی دۆلار ئاشکرا بکەن.
بە پێی بڕیاری بانکی ناوەندی، رێگەپێدراو نییە هەر گەشتیارێک زیاتر لە دوو کارتی بانکی پێبێت، ئەوەش بۆ رێگریکردن لە مامەڵەکردن و سوودبینین لەو نرخەی بانکی ناوەندی کە بۆ هەر 100 دۆلارییەک دایناوە بە 132 هەزار دیناری عێراقی.
دەستەی خاڵە سنوورییەکان و فڕۆکەخانەکانی عێراق ناوبەناو ئەو کەسانە دەستگیر دەکەن، کە کارتێکی بانکیی زۆریان پێیە و دەیانەوێت بیانبەنە دەرەوەی عێراق.