دوای 11 ساڵ سوریا و تورکیا لەسەر ئاستی وەزیر کۆبوونەوە

+964
كوردستان ئەحمەد – هەولێر

دوای 11 ساڵ وەزیرانی بەرگری روسیا و توركیا و سوریا لەبارەی دۆخی ناوخۆی سوریا لە مۆسكۆ كۆبوونەوە.

رۆژی چوارشەممە، 28ی تشرینی یەكەمی 2022، هەریەك لە وەزیرانی بەرگری روسیا و توركیا و سوریا لە مۆسكۆ كۆبوونەوە و گفتوگۆیان لەبارەی دۆخی سوریا و ئەگەری ئۆپراسیۆنی توركیا لە رۆژئاوای كوردستان و كشانەی هێزەكانی ئەمریكا لەو وڵاتە کردووە.

بەگوێرەی راگەیەندراوی ئەو وەزارەتانە، لە كۆبوونەوەكەدا باس لە دۆخی پەنابەران و ئاڵۆزییەكانی ئەم دواییەی هێرشەكانی داعش و كەمپی هۆل و زیندانیەكانی سوریا كراوە.

خلوسی ئاكار سەرۆكی دەزگای هەواڵگری توركیا و عەلی مەملوك سەرۆكی دەزگای هەواڵگری سوریا لە كۆبوونەوەكە بەشداربوون.

رووبەڕووبوونەوەی “گروپە توندڕەوەكان” لە سوریا و ئەگەری ئۆپراسیۆنی توركیا لە سوریا گرنگترین خاڵی كۆبوونەوەكە بووە.

هەر بەپێی راگەیەندراوەکانیان، ئەو وڵاتانە رێككەوتوون لەسەر ئەوەی كۆبوونەوەی دەزگای هەواڵگرییەكان بەردەوام بێت، بۆ دروستكردنی سەقامگیری زیاتر لە سوریا.

كۆبوونەوەی هەردوو وەزیر لە كاتێكدایە 11 ساڵە ئەو دوو وڵاتە لەسەر ئاستی باڵا كۆنەبوونەتەوە.