964 بە ڤیدیۆیەک خستیەڕوو
له قەزای قوشتەپە 80 ماڵ رێگای هاتووچۆیان نییە
+964
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
له گوندی گۆسكەی سه‌ر به قەزای قوشتەپە، 80 ماڵ رێگای هاتوچۆیان لێ تێك چووە، ئۆتۆمبێلەكانیشیان 500 مەتر لە دووری گوند راگرتوە.
بارزان ئەبوبهكر ماوەی 15 ساڵە دانیشتووی گوندی گۆسكەیە، بە 964ی وت ساڵی پاریش هەمان كێشەیان بۆ دروست بوو، ناچاربوون ئۆتۆمبێلەكان بەجێ بهێڵن و بە پێ بە ناوەڕاستی كەنێكدا رێ بكەن.
عه‌بدولقادر مزەفەر، بەڕێوه‌بەری شارەوانیی قوشتەپە بە 964 راگەیاند، بە هۆی بەهێزیی شەپۆڵی باران و لافاوه‌وه، ئەو پردە رووخاوە، كه گونده‌كه به كوێ جاده‌ی سه‌ره‌كی ده‌به‌ستێته‌وه.
ئه‌و شوێنه‌ی كێشه‌ی هاتوچۆی هه‌یه له گوندی گۆسكه ، كه‌وتووه‌ته بۆشاییه‌ك، كه پێی ده‌گوترێت “زه‌وی كشتوكاڵی” ئه‌مه‌ش سنووری شارەوانیی قوشتەپە نایگرێته خۆی؟
“گوندەكه لە رووی كارگێڕییەوە سەر بە قەزای قوشتەپەیە، لە رووی شارەوانیشەوە كەوتووه‌تە بۆشایی زەوییە كشتوكاڵییەكان، شوێنەكە كەندە تا زه‌وی وشك نەبێتەوە شۆڤڵ و بارهەڵگر ناتوانن كاری لێبكەن”، بەڕێوه‌بەری شارەوانیی قوشتەپە وا ده‌ڵێت.
وتیشی، “دوای ڤیدیۆیەكەی ئێوە، لایەنی پەیوەندیدار هاتووه‌نه‌ته سه‌ر هێڵ و پارێزگاری هەولێر بەڵێنی دا به زووترین كات چاكی بكات.
ئه‌مڕۆ 964 له رێگه‌ی گرته ڤیدیۆییه‌كدا ده‌نگی خه‌ڵكی گۆسكه‌ی گه‌یانده لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و كێشه‌ی هاتوچۆی هاوڵاتیانی ئه‌وێی خسته‌ڕوو.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا