ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر
هیچ لە گۆڕێ نییە
پارێزگاری هه‌ولێر بۆ 964: سبه‌ی پشوو نییه
+964
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
پارێزگاری هه‌ولێر رایگه‌یاند، به پێی پێشبینییه‌كانی كه‌شوهه‌وا سبه‌ی هیچ مه‌ترسییه‌ك نییه و نابێته پشوو.
ئومێد خۆشناو به 964ی راگه‌یاند، هیچ هۆكارێك نییه بۆ ئه‌وه‌ی سبه‌ی ببێتە پشوو، چونكه به پێی پێشبینییه‌كانی كه‌شوهه‌وا، له هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری هیچ مه‌ترسییه‌كی لافاو و بارانبارینی زۆر نییه، بۆیه ده‌وام ئاساییه و پشوو نییه.
ئه‌م ئێواره مقۆمقۆ و ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌بوو، به‌هۆی ئه‌گه‌ری بارانبارین و لافاوه‌وه سبه‌ی ده‌كرێته پشوو.
ئەمڕۆ یەکشەممە بە هۆی مەترسی لافاو و بارانبارینی زۆر، لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان پشوو بوو.