دوو رۆژه دوو گه‌نجى كه‌له‌كچى بێسه‌روشوێنن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ماوه‌ى دوو رۆژه دوو گه‌نجى ناحیه‌ى كه‌له‌كچی سه‌ر به پارێزگاى دهۆك له ماڵه‌وه چوونه‌ته ده‌ره‌وه و بێسه‌روشوێنن، باوكى یه‌كێك له‌و گه‌نجانه‌ش ده‌ڵێت، كوڕه‌كه‌ى هیچ كێشه‌یه‌كی نه‌بووه.
یه‌كێك له گه‌نجه ونبووه‌كان ناوى خالید عه‌بدولجه‌بار و دووه‌میشیان ناوى محه‌مه‌د عه‌بدولعه‌زیزه، هه‌ردووكیان دراوسێی یهكتربوونه له گه‌ڕه‌كى گردكانى ناحیه‌ى كه‌له‌كچى.
عه‌بدولجه‌بار باوكى خالید، به 964ـى وت، نازانن كوڕه‌كه‌ى بۆ كوێ رۆیشتووه، له‌كاتێكدا هیچ كێشه‌یه‌كی له‌ماڵه‌وه نه‌بووه.
وتیشی “باس له‌وه كراوه گوایه چوونه‌ته سلێمانى بۆ كاركردن، به‌ڵام تا ئێستا هیچ سۆراغێكیان نیه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، لایه‌نى په‌یوه‌ندیدارى ئه‌منیان له سنوورى ناحیه‌كه‌یان ئاگادار كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌وانیش تا ئێستا هیچیان پێنه‌وتوون.
خێزانى ئه‌م دوو گه‌نجه ژماره‌یه‌كی موبایلیان بڵاوكردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ر كه‌سێك بیانبینێت، ئاگاداریان بكاته‌وه.
ژماره موبایله‌كه:
07504065042