هاوڵاتیەک: 35 سانتیمەتر ئاو هاتووەتە ماڵەکەمەوە

بە بلۆک و چیمەنتۆ رێگری لەچوونی لافاو دەکەن بۆ ناو ماڵەکانیان

شۆرش هەرکی – هەولێر

هاوڵاتیەکی نیشتەجێی ناحیەی بەحرکە لە هەولێر، بە بلۆک و چیمەنتۆ دەرگای چوونە ژووروەی لە ئاوی لافاو گرتووە و دوو چینی ناوە بەسەر یەکەوە.

کاتێک پەیامنێرمان چووەتە نزیک ماڵەکە، دیمەنێکی جیاوازی بینی، هەر بۆیە لێی پرسی هۆکار چییە، محەمەد ئیبراهیم، هاوڵاتییەکە بوو لە رێگەی مایکی 964 وە وتی، “تائیستا دووجار ئاو چووەتە ماڵەکەم، کە دووەمجار 35 سانتیمەتر لەناو ماڵەکەمدا ئاوی لافاو هەبووە، بۆ رێگرتن لێی ناچار بووم بە بلۆک سیاجی بەردەرگاکەم بکەم”.