ئیسرائیل: 130 دەروازەمان تەقاندەوە
+964
ژووری هەواڵ
– سوپای ئیسرائیل رایگەیاند: لە سەرەتای شەڕەکەوە تا ئێستا دەروازەی 130 تونێلیان تەقاندووەتەوە.
– ئەبو عوبەیدە وتەبێژەکەی قەسام دەڵێت: هیچ رێگایەک نییە لەبەردەم ئیسرائیلدا، دەبێت بێتە ژێر باری ئەوەی دیلەکانمان ئاڵوگۆڕ بکەین.
– حکومەتی غەزە رایگەیاند: 60 قوتابخانە و ناوەندی خوێندن بە هۆی بۆردومانی راستەوخۆی ئیسرائیلەوە بە تەواوی لە خزمەت دەرچوون و کەڵکیان نەماوە.
– خاچی سووری نێودەوڵەتی دەڵێت: هیچ شوێنێکی ئارام لە غەزە نەماوە و ناکرێت هیچ کەس لە سەر و ماڵی خۆی دڵنیا بێت.
– پنتاگۆن دەڵێت دوێنێ شەو لە خۆرهەڵاتی سوریا کۆگای هەڵگرتنی چەکیان بۆردوومانکردووە، کە پێیان وایە سوپای پاسداران و گرووپەکانی سەر بەو سوپایە خاوەندارێتی دەکەن، دەشڵێت پەیامی روون بۆ ئێران دەنێرین، کە قبوڵی ناکەین هێرش بکرێتە سەر هێزەکانمان.