بزانە چی کردووە

به‌ تراكتۆر و مشاره‌وه‌ ده‌ستگیركرا

+964

فەرهاد حەسەن

پۆلیسی دارستان وژینگەی شەقڵاوە، كه‌سێكی داربڕیان به‌ تراكتۆر ومشارى داربڕینه‌وه‌ ده‌ستگیردووه‌ و بردوویانه‌ به‌رده‌م دادوه‌ر.

لە گوندی خۆران، سەربە قەزای پیرمام ئه‌و كه‌سه‌ ده‌ستگیركراوه‌، كه‌ ژماره‌یه‌ك دارى ته‌ڕى بڕیبوو، له‌ناو تراكتۆره‌كه‌ی داینابوو به‌ مه‌به‌ستى گواستنه‌وه‌یان.

عه‌قید ولى حه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ى شه‌قڵاوه‌، به‌ 964ى وت، رۆژی چوارشه‌ممه‌ ئه‌و سه‌رپێچیكاره‌یان له‌ سنوورى قه‌زاى پیرمام ده‌ستگیركردووه‌.

وتیشی “كاتێك بردمانه‌ به‌رده‌مى دادوه‌ر، راسته‌وخو به‌ندكراو و به‌پێی ماده‌ى 21 یاسای پاراستنى دارستان لێكۆڵینه‌وه‌ى له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت”.

چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر ده‌سته‌ى پاراستنى ژینگه‌ى هه‌رێم بڕیاری دا، هه‌ر كه‌سێك دارى ته‌ڕ ببڕێت بڕی 500 هه‌زار دینار سزا ده‌درێت و له‌هه‌ندێك حاڵه‌تیشدا چه‌ند مانگێك به‌ند ده‌كرێت.

عه‌قید وه‌لى دووپاتیكرده‌وه‌، له‌ ماوه‌ى ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا له‌ سنوورى هه‌رسێ قه‌زاى شه‌قڵاوه‌، پیرمام وهه‌ریر چه‌ندین حاڵه‌تى ده‌ستگیركردنى هاوڵاتیانیان تۆمار كردووه‌، كه‌ سه‌رپێچییان له‌ به‌رامبه‌ر ژینگه‌ و دارستانى سنووره‌كه‌یان كردووه‌.

كچه‌ شه‌قڵاوه‌ییه‌ك سیاجى شه‌قامه‌كان ره‌نگڕێژ ده...

كچه‌ شه‌قڵاوه‌ییه‌ك سیاجى شه‌قامه‌كان ره‌نگڕێژ ده‌كات

پۆلیسى شه‌قڵاوه‌ به‌دواى دوو داربڕدا ده‌گه‌ڕێت

پۆلیسى شه‌قڵاوه‌ به‌دواى دوو داربڕدا ده‌گه‌ڕێت