لە سلێمانی 10 رۆژ جارێک مارکێتێک بەم هۆکارە دادەخرێت
964+
پێشەوا محەمەد – سلێمانی
لە ماوەی سێ مانگی رابردوو، 10 مارکێت لە سلێمانی داخراون بەهۆی ئەوەی جگەرەی ئەلیکترۆنیان فرۆشتووە بە مێرمنداڵی خوار 18 ساڵ.
ئەوە بە رێژەی ناوەندیی یەک مارکێت دەکات بۆ هەر 10 رۆژێک.
964+ دەزانێت، هەڵمەتی پشکنینی مارکێتەکانی شاری سلێمانی لە سەرەتای مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵەوە بە چڕیی دەستیپێکرد.
“تا ئێستا نزیکەی 10 مارکێتمان بەو هۆیەوە داخستووە و خاوەنەکانیانمان رووبەرووی سزا کردووەتەوە، بەردەوامیشن لە هەڵمەتەکە”، رێکان جەمال، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامییەتی سلێمانی وای بە +964 وت.
ناوبراو وتیشی، مارکێت هەیە دوو جار لەسەر فرۆشتنی جگەرەی ئەلیکترۆنی بە کەسانی خوار تەمەن 18 ساڵ داخراوە.