ده‌ڵێت بۆ جوانكردنى سیماى شاره‌كه‌یانه
شارەوانی سلێمانى چەند شوێنێک بە کرێ دەدات
964+
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانى
شارەوانی سلێمانی بۆ یەکەمجار لەسەر شەقامی هەواری تازە بەشێکی ئەو شەقامە دەدات بە کرێ، بەرپرسی بەشی زیادەڕۆیی دەڵێت، مەبەست لەو کارە بەخشینی سیمایەکی جوانە به‌شاره‌كه‌یان .
عوسمان عارف، بەرپرسی بەشی زیادەڕۆیی بە 964ـى وت، چەند عارەبانچیەک لەسەر شەقامی سەرەکی هەواری تازە داواکاریان کردووە جێگەی عارەبانەکانیان بە کرێ پێبدرێت.
وتیشی “مامەڵە بۆ ئه‌و عاره‌بانچییانه كراوه و شوێنه‌كانیان پێدەدرێت”.
باسی لەوەشکرد، ساڵانە گرێبەستیان لەگەڵ دەکرێت و دیزاینێک بۆ شێوەی عارەبانەکانیان دانراوە و سیمایەکی جوان دەبەخشێت بە شەقامەکە.
ئاماژه‌ى به‌وشه‌دا كه چەندین هاوڵاتی دیکەش داواکاریان بۆ بە کرێدانى ئه‌م شوێنانه پێشكه‌ش كردوون.
به‌قسه‌ى ئه‌و به‌رپرسه، دەبێت ئەو خاوەن عارەبانانە پابەند بن بە پاک و خاوێنی شەقامەکە و مەرجە تەندروستیەکان، رووبەرەکەی پێیاندراوە بە کرێ 40 مەترە بۆ حەوت عارەبانە.
“بەپێی شوێن و رووبەری ئەو عارەبانانە نرخی بە کرێدانەکەیان دەگۆڕێت، ئەوە یەکەمجارە شوێن بە کرێ بدرێت بە عارەبانەکان” ئه‌مه‌ش قسه‌ى به‌رپرسی زیاده‌ڕۆیی شاره‌اونى سلێمانییه.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن