مریشک بە چی گەورە دەکرێت؟

بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ لە سلێمانی: بەکارهێنانی هۆڕمۆن درۆیەکی گەورەیە

964+
ئەحمەد مستەفا

بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ لە سلێمانی نووسیویەتی، زۆرجار لە کۆڕ و دانیشتنەکانماندا گوێبیستی ئەو قسەیە دەبین مریشکی کێڵگەکان هۆرمۆنیان پێ دەدرێت، یان دەڵێن بە دەرزی گەورە دەکرێن، بەڵام بەکارهێنانی هۆرمۆن لە پەلەوەردا درۆیەکی گەورەیە، پەلەوەر هیچ جۆرە هۆرمۆنێکی پێنادرێت.

ئەو هۆکاری ئەو دەنگۆیەی بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە، کە بنچینەی بەکارهێنانی هۆرمۆنەکان دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمێک ئەم جۆرەی مریشک، کە ئێستا هەیە و تایبەتە بە بەرهەمهێنانی گۆشتی سپی ئەوکاتە نەبووە، بەڵکو تەنیا پشت دەبەسترا بە جۆرێکی مریشک کە قەبارە و کێشیان زۆر بچووک بووە و بۆ هەردوو مەبەستی بەرهەمهێنانی گۆشتی سپی و هێلکە بەکارهاتوون.

قەل و مریشکی بیانی بەڕێوەن

قەل و مریشکی بیانی بەڕێوەن

لە بڵاوکراوەیەکدا، جەمال حەسەن بەڕێوبەری سامانی ئاژەڵ لە سلێمانی کە ژووری بازرگانی دەقەکەی بڵاوکردووەتەوە ئاماژە بەوەدەکات، بە مەبەستی زیادکردنی کێش لە مریشکدا جۆرێکی دەستکردی هۆرمۆنی ئیسترۆجینی رەگەزی مێینە بەکاردەهێنرا، بەڵام تێبینی ئەوەکرا کە مریشکەکان وەڵامی ئەو زیادکردنی کێشەیان نەدایەوە، بەڵکو لەبری قەڵەوبوون بووە هۆی نیشتنی چەوری لە ژێرپێستدا، بەمەش هۆکاری راستەقینەی زیادبوونی کێشی مریشک لە ئەمڕۆدا دەگەڕێتەوە بۆ ئەو توێژینەوەیانەی کە پسپۆڕانی ئەم بوارە ئەنجامیان داوە بۆ باشترکردنی جیناتی مریشک.

“سەرەڕای ئەم راستیە هێشتا زۆرێک پێیان وایە، لە پیشەسازی پەلەوەردا هۆرمۆنەکان بەکاردەهێنرێن بە ئامانجی قەڵەوکردنی مریشک، بۆیە پێویستە ئەوە بزانن کە نهێنی پشت گەشەی بەرچاو و سەرنجڕاکێشی مریشکی تایبەت بە بەرهەمهێنانی گۆشتی سپی، دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی ئێستا پیشەسازیی پەلەوەر پێشکەوتنی بۆ ماوەیی بە خۆیەوە بینیوە” جەمال حەسەن وای وت.

  • ئەو هۆکارانەی، کە بە رای بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ لە سلێمانی، لە پشت پێنەدانی هۆرمۆنەکانن لە بەخێوکردنی مریشکی کێڵگە پەلەوەرییەکاندا:
  • 1- هۆرمۆنەکانی قەڵەوکردن و زیادکردنی کێش لە مریشکدا بە شێوەی بازرگانی بەردەست نییە، واتە بەکارهێنانی نایاساییە.
    2- هۆرمۆنەکان نابنە هۆی زیادبوونی کێش و بەرزبوونەوەی رێژەی گەشەکردنی پەلەوەر، تەنانەت ئەگەر زۆرچالاکیش بن.
    3- زۆربەی هۆرمۆنەکان پێویستە لە رێگەی دەرزییەوە لێبدرێن، بۆهەر مریشکێک بەتەنیا، رۆژانە دوو جار لە رێگەی دەرزی ژێرپێست ئەمەش کارێکی زۆرئەستەم و مەحاڵە واتە لە رێگەی خواردنەوە بەکارنایەت.
    4- گرانی و بەرزیی نرخی هۆرمۆنەکان، لەبەرئەوەی هۆرمۆنی گەشەی مریشک، بە شێوەی بازرگانی بەرهەم نایەت، واتە تێچوی زۆری دەوێت کە ئەمەش لە رووی ئابوورییەوە هیچ مانایەکی نییە.
  • لە گەرمیان سێ ڤایرۆسی پەلەوەری بڵاوبوونەتەوە

    لە گەرمیان سێ ڤایرۆسی پەلەوەری بڵاوبوونەتەوە