داهاتی مانگەکە چەندە؟

ماڵپەڕی شەفافیەت: داهاتی یەک هەفتە زیاتر لە 27 ملیار دینارە

964+

ژووری هەواڵ

داهاتی نانەوتی یەک هەفتەی سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە، ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و راپەڕین گەیشتووەتە زیاتر لە 27 ملیار دینار.

بەگوێرەی ئەو داتایانەی کە ئەمڕۆ هەینی 3.11.2023، لەلایەن ماڵپەڕی شەفافیەت بڵاوکراوەتەوە، لە 28ـی تشرینی یەکەم تاوەکو ئەمڕۆ داهاتی یەک هەفتەی ئەو ناوچانە 27 ملیار و 276 ملیۆن و 907 هەزار و چوار دینار بووە کە 94٪ـی نەختینە بووە.

داهاتی یەک مانگیش لەو ناوچانە، لە 03ـی مانگی رابردوو تاوەکو ئەمڕۆ 03ـی تشرینی دووەم ، زیاتر لە 110 ملیار دینار بووە.

زۆرترین پارە لە رێگەی گەنجینەی ژمارە یەک کۆکراوەتەوە و کەمترینی لە گەنجینەی هەڵەبجە بووە، کە لە یەک مانگدا تەنیا 97 ملیۆن و 36 هەزار و 400 دینارە.

ئەو داهاتەی ماڵپەڕی شەفافیەت بڵاویدەکاتەوە لە رێگەی شەش گەنجینە؛ گەنجینەی دوو، گەنجینەی یەک، گەنجینەکانی گەرمیان، راپەڕین، چەمچەماڵ و هەڵەبجە کۆکراوەتەوە.

داهاتی سلێمانی لەسەر و 20 ملیار دینارەوە ماوەتەوە

داهاتی سلێمانی لەسەر و 20 ملیار دینارەوە ماوەتەوە