دیمه‌نى یه‌كێك له‌و تهنكهرانهى نه‌وت كه ناحیه‌ى رۆڤیا بڵاویكردووه‌ته‌وه.
سبه‌ى له 15 گوندى ناحیه‌ى رۆڤیا نه‌وت دابه‌ش ده‌كرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ناحیه‌ى رۆڤیاى سه‌ر به قه‌زاى به‌رده‌ڕه‌شی پارێزگاى دهۆك ده‌ڵێت، سبه‌ى نه‌وت له 15 گوندى سنووره‌كه‌ى دابه‌ش ده‌كرێت.
ئاگادارى دانیشتووانى 15 گوندى ئه‌و سنووره كراوه‌ته‌وه كه سبه‌ى چوارشه‌ممه 1.11.2023 نه‌وت دابه‌ش ده‌كرێت و بۆ هه‌ر به‌رمیلێكیش 100 هەزار دینار له هه‌ر خێزانێك وه‌رده‌گیرێت.
به پێی ئه‌و راگه‌یه‌ندراوه‌ى ناحیه‌ى رۆڤیا بڵاويكردووه‌ته‌وه، سبه‌ى له گونده‌كانى دیناران، پیرچاوش، گربەویل گچکە، گربەویل مەزن، کانی ئەسپان گچکە، پیربوب مەزن، پیربووب نوو، خەمیس گچک، کەندالەسۆر، کەمپ حەسەنی، بامەرزێ، حەسەنی، هەزارجووت، هەزارجووت مەسیحی و گوندی خراب سەعدون، نه‌وت دابه‌ش ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆش له 10 گوندى سنوورى ئه‌م ناحیه‌یه نه‌وت دابه‌شكراوه.
رۆژى 26.10.2023 فه‌رمانگه‌ى میدیا و زانیارى حكومه‌ت بڵاویكرده‌وه، ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی رابردوو، پرۆسەی دابەشکردنی نەوت “خێراتر” بووە و وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی دەڵێت، له ماوه‌ى دە رۆژى یه‌كه‌مى دابه‌شكردنى نه‌وتدا، توانیوویانه نەوت بده‌نه نزیکەی 204 هەزار خێزان.