ئێف 16کان چوون
پێنتاگۆن: ئەوەی لە سوریا بۆردومانمان کردووە کۆگای چەکە
964+
ئەحمەد مستەفا
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا رایگەیاندووە، فڕۆکەکانیان بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، دوو کۆگاى چەک و تەقەمەنیی لە ناوچەى ئەلبوکەمالى رۆژهەڵاتى سوریا کردووەتە ئامانج.
ئەم هەنگاوەی پێنتاگۆن لە بەرانبەر گروپەچەکدارەکانی و رێکخراوە چەکدارییەکانە، کە بەوتەی وەزارەتی بەرگری ئەو وڵاتە بێت، “هێزەکانیان لە عێراق و سوریا لە 17ـى ئەم مانگەوە روبەڕووى 19 هێرشی ئەو گروپانە بوونەتەوە”.
لە بارەی هێرشەکەوە، لۆید ئوستن، وەزیری بەرگریی ئەمریکا لە راگەیەندراوێکدا وتی، “سوپاى پاسدارانى ئێران و گروپە نزیکەکانى ئەو چەک و تەقەمەنییانەیان بەکاردەهێنا، کە لەڕێگەى فڕۆکەى ئێف16-ەوە هێرشەکەمان ئەنجامدا بۆ سەریان”.
پێنتاگۆن، ئێران بەرپرس دەزانێ لەو هێرشانەى کە گروپەکانى سەربە سوپاى پاسداران ئەنجامى دەدەن، لەبارەی هۆکاری بە ئامانج گرتنی کۆگاکان، لۆید ئۆستن دەڵێت، “دوو کۆگا بە ئامانجگیراوەکە زۆر گرنگن و کاریگەریی لەسەر تواناى سوپاى پاسداران و میلیشاکانى دەبێت بۆ بەردەوامى لە هێرشەکانیان”.