"ئەگەر دەوام نەکەن کێشە بۆ خوێندنەکەیان دروست دەبێت"

زانکۆی هەڵەبجە بۆ خوێندکارەکانی: یەکشەممە وەرنەوە دەوام

964+

فەهمی نەبی

زانکۆی هەڵەبجە داوا لەخوێندکارەکانی دەکات بۆ رۆژی یەکشەممە بێنەوە دەوام، ئەمەش دوای ئەوەی بەپێی ساڵنامەی خوێندن مانگێک زیاترە دەوامی زانکۆ دەستیپێکردووە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، زانکۆی هەڵەبجە لە ئاگاداریەک داوا لەو خوێندکارانەی دەکات کە تا ئێستا نەهاتوونەتەوە دەوام بۆ رۆژی یەکشەممە 29.10.2023 بێنەوە دەوام.

زانکۆی هەڵەبجە دەڵێت، “ئەم ئاگادارییە لەپێناو پاراستنی ساڵنامەی خوێندنتانە”.

د.مەهاباد کامل سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە بۆ 964 وتی، “داوامان لە هەموو خوێنداکارانە رۆژی یەکشەممە بێنەوە دەوام، هەفتەی پێشوو لەبەشی هەر زۆری کۆلیژەکان دەوام ئاسایی بووە”

بەوتەی سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە، “لەبەر ئەوەی سیستمەکە پۆڵۆنایە ئەگەر پرۆسەی خوێندن لەوە زیاتر دوا بکەوێت کێشە بۆ ساڵی خوێندنی خوێندکاران دروست دەبێت”.

لەبارەی بایکۆتی مامۆستایان 964 پرسیاری لە سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە کردووە، ئەو دەڵێت، “بەشێکی زۆری مامۆستایان دەوام دەکەن و هەندێک لە مامۆستایان بایکۆتیان کردوو، هەوڵدەدەین قسەیان لەگەڵ بکەین و ئەوانیش بێنەوە دەوام”.

زانکۆی سلێمانی هۆشداری لە پەککەوتنی پرۆسەی خوێندن دەد...

زانکۆی سلێمانی هۆشداری لە پەککەوتنی پرۆسەی خوێندن دەدات

دوێنێ چوارشەممە زانکۆی سلێمانی داوای لە خوێندکاران و مامۆستایان کردووە، رۆژی یەکشەممە دەوامی فەرمی خوێندن دەستپێدەکات.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بۆ ساڵنامەی خوێندنی زانکۆیی رۆژی 16.9.2023ی وەک دەسپێکی یەکەم رۆژی خوێندنی ساڵی 2023-2024 راگەیاند، بەڵام بەهۆی دواکەوتنی موچەکانیان لە بەشێکی زانکۆکان هێشتا دەوامی خوێندن دەستیپێنەکردووە.

فێستیڤاڵی ماتماتیکی زانکۆی هەڵەبجە بە سپۆنسەری 964  بەر...

فێستیڤاڵی ماتماتیکی زانکۆی هەڵەبجە بە سپۆنسەری 964 بەردەوامە