"نەخێر"

كارلۆ ئانچیلۆتی خۆی یه‌كلاكرده‌وه‌

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

کارلۆ ئەنچیلۆتیی راهێنەری یانه‌ی ریال مەدرید، وەڵامی یەکلاکەرەوەی بۆ فیدراسیۆنی تۆپی پێی بەڕازیلی دایەوە سەبارەت بە وه‌رگرتنی مه‌شقی هه‌ڵبژارده‌ی سامبا.

بە پێی بەرنامەی ئێلچیرینگویتۆی ته‌له‌ڤزیۆنی له‌ ئیسپانیا، فیدراسیۆنی بەڕازیل فشاری خستووه‌تە سەر کارلۆ ئەنچیلۆتی بۆ ئەوەی گرێبەستێک بۆ وه‌رگرتنی مه‌شقی هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل واژۆ بکات، بەڵام راهێنەرە ئیتالییەکە بە شێوەیەکی یەکلاکەرەوە وەڵامی داوه‌ته‌وه‌ و وتوویه‌تی “نه‌خێر”.

ریال مەدرید کلاسیکۆی بردەوە و سەرکەوت بۆ یاری کۆتایی

ریال مەدرید کلاسیکۆی بردەوە و سەرکەوت بۆ یاری کۆتایی

سه‌رچاوه‌كه‌ ئاماژەی بەوە کردووە، ئەنچیلۆتی فیدراسیۆنی بەڕازیلی ئاگادارکردووەتەوە کە لە کۆتایی ئەم وەرزەدا چاوەڕێی بڕیاری یانه‌ی ریال مەدرید دەکات، چونکە پێشبینی دەکات گرێبەستێکی نوێ لەگەڵ یانه‌كه‌ واژۆ بكات.

باسی ئه‌وه‌شی كردووه‌، فیدراسیۆنی بەڕازیل له‌ ئەنچیلۆتی بێ هیوا بووه‌ و ئێستا به‌ دوای راهێنه‌رێكی نوێدا ده‌گه‌ڕێت.

ئانچیلۆتی له‌ رۆژانی رابردوو رایگه‌یاند، له‌ ریال مه‌درید دڵخۆشه‌، هه‌روه‌ها وتی، “کەمێک خۆپەرستی پێویستە بۆ ئەوەی کارێکی باش بکەیت، باوەڕم وایە بەم زووانە هەموو شتێک لە بارەی داهاتوومەوە روون دەبێتەوە”.

به‌ڕازیل له‌ دوای مۆندیالی 2022ی قه‌ته‌ڕه‌وه‌ چاوه‌ڕێی ئه‌نچیلۆتییه‌، كه‌ قسه‌ هه‌بوو له‌ هاوینی 2024 مه‌شقی هه‌ڵبژارده‌كه‌ وه‌ربگرێت، به‌ڵام وادیاره‌ حه‌زده‌كات هه‌ر له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید بمێنێته‌وه‌.

ئه‌نچیلۆتی پلانی ده‌گۆڕێت و رۆناڵدۆش یه‌كه‌مه‌

ئه‌نچیلۆتی پلانی ده‌گۆڕێت و رۆناڵدۆش یه‌كه‌مه‌