داوای داخستنی کۆلیژەکەیان دەکەن

خوێندکارانی پزیشکی گەرمیان رێگای کۆلیژەکەیان داخست

میلاد جەلال – گەرمیان

خوێندکارانی کۆلیژی پزیشکی زانکۆی گەرمیان ڕێگای سەرەکی زانکۆکەیان داخستووە، خوێندکاران دەڵێن، “ئەگەر وەڵام نەدرێینەوە رێگای تر دەگرینەبەر”.

ئەوان دەڵێن ئەوە شەش ساڵە کێشەمان هەیە و بۆمان چارەسەر ناکرێت.