بۆنێکی ناخۆشی دروستکردووە
دوکەڵەکەی نزیک شەقامی 120 هەولێر چی بوو؟
964+
شیراز عەبدوڵا – هەولێر
دوکەڵەکەی نزیک شەقامی 120 هەولێر ،پاشماوەی زەوی کشتوکاڵیە، بەرگری شارستانی هەولێر دەڵێت ، هیچ حاڵەتێکی ئاگر کەوتنەوە نەبووە، پەیوەندی بە تیمەکانیانەوە نەکراوە.
964 لەشوێنی ئاگر کەوتنەوەکەیە، دەرکەوت جوتیاران ساڵانە بۆ ئامادەسازی کێڵان و تۆکردنی زەویەکانیان ئاگر لە پووش و پوڵاشی زەوییەکانیان بەردەدەن، هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە ئەوەیە.