26 کەس لە خانەی بەساڵاچووان دەژین

له ‌دهۆك هه‌ر كه‌سێك دایک و باوکى به‌خێو نه‌كات سزا دەدرێت

964+

هیڤی دێوالی – دهۆک

گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی دهۆك دەڵێت، هەر کەسێک دایک و باوکی بەخێو نەکات، رووبەڕووی یاسا دەکرێته‌وه‌ و سزا دەدرێت .

بەپێی یاسای سزادانی عێراق ژمارە 11ـی ساڵی 1969، له‌سه‌ر منداڵەکانه‌ دایک و باوکیان بەخێوە بکەن.

شێرزاد حەمید، بەڕێوەبەری گشتی گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە دهۆک بە 964ـی وت، پرۆسەیەکی نوێ بۆ وەرگرتنی کەسانی بەساڵاچوو لە خانەی بەساڵاچووان دەستیپێکردووە، کە هەر منداڵێک نەتوانێت دایک و باوکی بەخێو بکات، سکاڵاى لەسەر  تۆمار دەکەن و رووبه‌ڕووى دادگاى ده‌كه‌نه‌وه‌.

وتیشی “رێنمایی دیکەش هەن بۆ خانەی بەساڵاچووان، کە پێوێستە ژنان لە تەمەنی 55 ساڵیدا و پیاوان لە تەمەنی 60 ساڵیدا وەربگیرێن”.

کەسێک دەیەوێت باوکی ببات بۆ خانەی بەساڵاچووان، پێویسته‌ له‌ رێگه‌ى رێنماییە نوێیەکانەوە بێت.

ئاماژەى بەوەش کرد، ناتوانن ئەو کەسانە قبوڵ بکەن، کە نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە، وەک ئیفلیجی مێشک و سەرع و بیرکۆڵى.

پیاوێك كه‌ نەویست ناوی ئاشکرا بکرێت بە 964ـی وت، له‌گه‌ڵ هاوسەرەکەى کاری حکومییان هەیە و ناتوانێت باوکی بەخێو بکات، تواناشی نییه‌ کەسێکى بە پارە  بۆ بگرێت بۆ بەخێوكردنى، ده‌شڵێت “ئەمەش دەبێتە هۆی دروستبوونی کێشە، بۆیه‌ پێویستە پێداچوونه‌وه‌ به‌م رێنماییانە بکرێت” .

بە قسەی بەڕێوەبەرەکەى دهۆك، ئێستا 26 کەسی بەساڵاچوو لە خانەی بەساڵاچووانى دهۆك دەژین، كه‌ 12 کەسیان ژن و 14 شیان پیاون.

پێداچوونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن

گەنجێک ماوەی پێنج ساڵە بێ بەرامبەر سەری بەساڵاچووان دە...

گەنجێک ماوەی پێنج ساڵە بێ بەرامبەر سەری بەساڵاچووان دەتاشێت

باڵەخانەیەک بۆ بەساڵاچووانی هەولێر دروست دەکرێت

باڵەخانەیەک بۆ بەساڵاچووانی هەولێر دروست دەکرێت