لە هەولێر کۆمەڵێک خەڵک تووڕەن و لە بارزانیش دارێکی تەمەن 100 ساڵە سووتا

+964

ژووری هەواڵ

وەزیری پەروەردە رایگەیاند، تەواو بڕیاری خۆیانداوە، ئەمڕۆ فەرمانيکی وەزاری ئیمزا دەکات و لە هەموو ئەو شوينانەی دەوامی خوێندن وەستاوە دەبێ دەست پێبکاتەوە.

کۆمەڵێک خەڵکی نیگەران و توڕە لە هەولێر لەبەردەم بینای تەواونەکراوی پرۆژەیەک کۆبوونەوە، دەیانوت پارەیان داوە، نە پارە دیارە نە خاوەن پرۆژە

لە بارزان دارێک هەیە تەمەنی سەروو سەد ساڵە، دوێنێ گڕی گرتووە و زۆر بە زەحمەت کوژایەوە، بەڵام تازە کار لە کار ترازاوە و دارەکە فەوتا.