٪3 ژنانن

زیاتر له‌ 11 هه‌زار كه‌س به‌هۆی ماده‌ی هۆشبه‌ره‌وه‌ ده‌ستگیر كران

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

وەزارەتی ناوخۆی عێراق ژماره‌ی ده‌ستگیركراوانی به‌هۆی ماده‌ی هۆشبه‌ره‌وه‌ “بازرگان و به‌كارهێنه‌ر” راگه‌یاند، كه‌ ئاماره‌كه‌ به‌ره‌و هه‌ڵكشانه‌، ئاشكراشیان كرد هه‌ر ئالووده‌بوویه‌ك خۆبه‌خشانه‌ خۆی راده‌ستی بنكه‌كانی چاكسازی بكات، سزا نادرێت.

لیوا ئەحمەد ساڵح ركابی، بەڕێوەبەری گشتیی كاروباری نه‌هێشتنی مادە هۆشبەرەكان له‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق، به‌ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی راگه‌یاندووه‌، ژمارەی ئەو كەسانەی لە ماوەی ئەمساڵدا دەستگیركراون 11 هەزار كەسی تێپەڕاندووە، لەناویاندا 4500 بازرگانن، ئه‌وانی دیكه‌ به‌كارهێنه‌رن، لە 3% بەكارهێنەران ژنن و ئەوانی دیكەش پیاوانن.
وتیشی، حه‌وت سەنتەری چاكسازی ئالودەبووان بە مادەی هۆشبەر سەر بە وەزارەتی تەندروستی هەن، كە بەسەر پارێزگاكانی بەسرە، زیقار، بابل دابەشكراون و سێ لەو ناوەندانەش لە بەغدادی پایتەختن.

دووپاتیشی كرده‌وه‌، له‌ كاره‌كانیان به‌رده‌وامن بۆ تەواوكردنی ناوەندەكانی چاكسازی بۆ بەكارهێنەرانی مادەی هۆشبەر لە سەرجەم پارێزگاكاندا.

سێ بازرگانی مادەی هۆشبەر لە کەرکوک دەستگیرکران

سێ بازرگانی مادەی هۆشبەر لە کەرکوک دەستگیرکران

بەڕێوەبەری گشتیی كاروباری نه‌هێشتنی مادە هۆشبەرەكان له‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ده‌ڵێت: “مادەی 40ی یاسای مادە هۆشبەرەكان، بەكارهێنەر یان ئاڵوودەبوو لە هەر لێكەوتەیەكی یاسایی دەبەخشێت، ئەگەر خۆبەخشانە سەردانی ناوەندەكانی چاكسازیی سەر بە وەزارەتی تەندروستی بكات، هەروەها ئەو ئالوودەبووەی خۆبەخشانە خۆی رادەست نەكات بۆ چارەسەركردن، سزا دەدرێت بە زیندانیكردن بۆ ماوەیەك لە نێوان ساڵێك بۆ سێ ساڵ.

بەکارهێنەرێکی مادەی هۆشبەر دوو ئاسایشی بریندار کرد

بەکارهێنەرێکی مادەی هۆشبەر دوو ئاسایشی بریندار کرد