هەواڵی زیاتر

هەواڵی خۆش بۆ برنجخۆرەکان هەیە

964+

ژووری هەواڵ

هەواڵێکی خۆش بۆ برنج خۆرەکان
قوربانییەکی دیکەی هەورە بروسکە لە ئاکرێ
دوو داربڕی کەتنباز دەستگیرکران

هەواڵێکی خۆش بۆ برنج خۆرەکان، ئەمساڵ برنجی خۆماڵی بە بەرەکەتەو زۆری لێ بەرهەم دێت، باشیەکەی ئەوەیە زۆربەی لە برنجە باشەکەی ئاکرێیە.
ئەحمەد جەمیل، بەرێوەبەری کشتوکاڵی دهۆک ئەم هەواڵە خۆشەی بە 964 وتووەو دەڵێت ئەمساڵ ئاکرێ و ئامێدی و بەردەڕەش سەروو 20 هەزار و 700 تۆن بەرهەمی دەبێت.
ئەم برنجانە لای خۆمان کیلۆیان لە دوو هەزار و 500 دینار دەست پێدەکات و جۆرە باشەکەی دەگاتە
چوار هەزار دینار.

گەنجێک لە دەوروبەری ناحیەی گردەسێن ئەم ئێوارەیە هەورە بروسکە لێیدا و گیانی لەدەستدا، گەنجەکە 28 ساڵە و لەو کاتە لە گوندەکەی خۆیان هاتوچۆی کردووە.
عیماد حسێن، بەرپرسی راگەیاندنی پۆلیسی ئاکرێ هەواڵەکەی بۆ 964 پشتراستکردەوە و وتی گەنجەکە لە گوندی بانورە هەورە بروسکە لێیداوە و گیانی لەدەستداوە، گەنجەکە براوەتە پزیشکی دادوەری ئینجا دراوەتەوە بە خێزانەکەی.
ئەم ماوەیە حاڵەتەکانی لێدانی هەورە بروسکە زۆر بوون، لە سەرەتای ئەم مانگەوە بروسکە لە شوانێک و سێ پێشمەرگەی داوە، ئەمەی ئەم جارە سێیەمیانە.

لە دەوروبەری ناحیەی بەمۆی هەڵەبجە دوو دار بڕەوە گیراون، تا پۆلیس گەیشتووەتە سەریان لایەکی دارەکانی ئەو ناوەیان کەلەپاچە کردووە.
ئەم دوو کەسە مشارێکی کارەبایان پێ بووە و سەروو چل داریان بڕیوەتەوە کە هەموویان داری تەڕ بوون.
هه‌ڤاڵ محه‌مه‌د سه‌عید، له‌به‌شی راگه‌یاندنى بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەڵەبجە، به‌964ـى وت دوو کەسەکە گیراون و هەرچیشیان پێ بووە دەستی بەسەردا گیراوە.