لە دژی ئیسرائیل رایگرتبوو

مارکێتەکەی هەولێر دەستیکردەوە بە فرۆشتنی کۆکا کۆلا

964+
شۆرش عەبدوڵا – هەولێر

لە کۆمەڵگەیەکی نیشتەجێ بوون لە هەولێر، گرتە ڤیدیۆیەک بڵاوکرایەوە کە لە مارکێتێکدا بە چەند پۆستەرێکی جیاواز لەسەر بەرادی خواردنەوە گازییەکانی نوسرابوو، “راگرتنی لە فرۆشتنی کۆکا کۆلا، بۆ پشتگیری نەکردنی ئیسرائیل”.

پەیامنێری 964 لە هەولێر، بەدواداچوونی بۆ گرتە ڤیدیۆییەکە کرد، دەرکەوت یەکێک لە مارکێتەکان وەک پشتگیرییەک بۆ فەڵەستین، فرۆشتنی کۆکا کۆلای وەک بەرهەمێکی گاز لە فرۆشتن راگرتبوو.

بەگوێرەی سۆراغی 964، کۆمپانیاکە هەرزوو هەوڵیداوە، لەگەڵ خاوەنی مارکێتەکە بگەنە چارەسەرێک و دواتر پۆستەرەکان لێکراونەتەوەو فرۆشتنی ئەو بەرهەمە ئاسایی بووەتەوە.

کۆکا کۆلا (Coca-Cola) یان (Coke) بریتییە لە خواردنەوەیەکی شلی کاربۆناوی کە لەلایەن کۆمپانیای کۆکا کۆلاوە بەرھەم دەھێنرێت، لە ئەتلانتا لە ویلایەتی جۆرجیای ئەمریکا، وە 500 براندی خواردنەوەی گازی و شەربەتی گازی و بێ گازی هەیە و لە 200 وڵاتی جیهان لقی هەیە.