رێکخراوی هەنگاو: سێ کۆڵبەر بریندار کران
964+
پێشەوا محەمەد
بە پێی زانیارییەکانی رێکخراوی هەنگاو سێ کۆڵبەری رۆژهەڵاتی کوردستان “بە تەقەی راستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ئێران” لە بەرزاییەکانی نەوسوود بریندار کراون.
رێکخراوی هەنگاو کە چاودێری رەوشی مافی مرۆڤی رۆژهەڵاتی کوردستان دەکات، ئەمڕۆ یەکشەممە 15.10.2023 بڵاویکردووەتەوە، رووداوەکان لە سێ کاتی جیاوازدا لە ماوەی هەفتەی رابردوودا روویان داوە.
ئەو کۆڵبەرانە دانیشتووی شارەکانی جوانڕۆ و سەوڵاوا بوون.
راگەیەندراوەکەی رێکخراوی هەنگاو ئەوەشی تێدایە، دوو لەو کۆڵبەرانە بە سەختی بریندار بوون و نەشتەرگەرییان بۆ کراوە.
بە پێی ئامارەکانی رێکخراوی هەنگاو، لە ماوەی 45 رۆژی رابردوودا نزیکەی 20 کۆڵبەر بریندار کراون.