کەی چاککردنەوەی تەواو دەبێت؟

شکانی بۆرییەک قەڵادزێی بێ ئاوی خواردنەوە کرد

964+

محەمەد عەلی – پشدەر

بەهۆی شکانی بۆڕی سەرەکی پڕۆژەی ئاوی خواردنەوەی قەڵادزێ، %95ی شارەکە بێ ئاو بوون.

پڕۆژەکە ئاوی خواردنەوە بۆ بەشی زۆری شارەکە دابیندەکات و توانای خەزنکردنی 20 ملیۆن لیتر ئاوی هەیە.

مارف مەحمود بەڕێوبەری ئاوی قەڵادزێ بە 964ی وت، “بەهۆی شکانی بۆڕی سەرەکی پڕۆژەکە، ناتوانین ئاو دابین بکەین تائەوکاتەی گرفتەکە چارەسەر نەکرێت، هاوکات ناتوانین قڵفەکانی ئاوبکەینەوە”.

بەڕێوبەری ئاوی قەڵادزێ دەڵێت، ئەمڕۆ دەستکراوە بە چاککردنەوەی بۆریەکە و نازانرێت ئەو پرۆسەیە کەی تەواو دەبێت.

لە 13.8.2023 ئێران ئاوی زێی بچووکی لەرێگەی بەنداوی کۆڵەسە گرتووەتەوە و بەری نەداوەتەوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی کەش و هەوا بەرەو فێنکی ڕۆشتووە، مەترسی کەمئاوی لە قەڵادزێ کەمبووەتەوە، ئەمەش بەوتەی بەڕێوەبەری ئاوی قەلادزێ.

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی

 زیاتر لە مانگێکە ئێران ئاوی زێی بچووکی گرتووەتەوە 

 زیاتر لە مانگێکە ئێران ئاوی زێی بچووکی گرتووەتەوە