ساڵی رابردوو خوێندکاری نەبوو

بەشی شوێنەواری زانکۆی سلێمانی ئەمساڵ ئاوەدانە

964+

پێشەوا محەمەد

بەشی شوێنەواری زانکۆی سلێمانی ئەمساڵ خوێندکاری هەیە و دەست بە خوێندن دەکاتەوە، سەرۆکی بەشەکە پێشبینی دەکات لەسەرو 50 خوێندکاریانەوە هەبێت.

ساڵی رابردوو تەنیا سێ خوێندکار داوای خوێندنی لە بەشەکە کردبوو و بەو هۆیەوە خوێندنی بۆ قۆناغی یەکەم تێدا راگیرا.

بەشەکە نزیکەی 200 دەرچووی هەیە و لە ئێستاشدا 200 خوێندکاری هەیە و بەشی ئێوارانیشی کردووەتەوە.

“ئەمساڵ تا ئێستا 12 خوێندکارمان هەیە و نزیکەی 150 فۆڕمی دیکەش دابەش کراوە بۆ ئەو خوێندکارانەی دەیانەوێت لە بەشەکە بخوێنن”، ئەوە قسەی زریان حاجی، سەرۆکی بەشی شوێنەوارە لە زانکۆی سلێمانی بۆ 964.

دەشڵێت، دەرچوانی بەشەکە لە لایەن شوێنەواری سلێمانییەوە دادەمەزرێندرێن و دەشتوانن وەک رێبەری گەشتیاری خۆیان کار بکەن.

دەرچوانی ئامادەیی و پەیمانگای گەشتیاری دەتوانن لە بەشەکە بەکالۆریۆس بخوێنن.

سەرۆکی بەشی شوێنەوار وتیشی، “لە ئێستادا لە کارکردنداین تا دەرچووەکانمان وەک مامۆستای وانەبێژی مێژوو لە قوتابخانەکان دابمەزرێندرێن”.

بەشی شوێنەواری سلێمانی دەوامی ئێواران دەکاتەوە

بەشی شوێنەواری سلێمانی دەوامی ئێواران دەکاتەوە