رۆژێک لە رۆژان

چۆن هۆمەر دزەیی ئورزولای دۆزیەوە؟

964+

ژووری هەواڵ

گەنجێکی عاشق بە مۆسیقا بووە و لە بیستەکانی تەمەنیدا لە پێناو عەشقەکەیدا کۆڵ و باری بەرە و نەمسا پێچاوەتەوە، لەم کۆچەدا گڕی عەشقێک تر لە دڵیدا بڵێسە دەسێنێت و هۆمەر دزەیی عاشقی کچێکی نەمساوی دەبیت بە ناوی ئورزولا.

چیرۆکە هەرچەند بە پێوانەی کات کورتە، بەڵام لەتەمەندا پیر بووە و وەک گەنجی ناو چیرۆکەکە سەری سپی بووە .

تەمەنی ئەوینی هۆمەر و ئورزولا نزیکەی حەفتا ساڵە و دوای شەست ساڵ دابڕان بڵێسەی سەندووەتەوە.

هۆمەر سیانزە ساڵ لەمەوبەر بۆ دۆزینەوەی ئۆرزولا دووبارە دەچێتەوە نەمسا و بە تەلەفۆن برای ئورزولا دەدۆزێتەوە و لەرێگەی ئەویشەوە ئورزولا کە لەوکاتەدا لە ئوستوراڵیا دەبێت.

دووبارە پشکۆی دڵی ئەم دوو ئەویندارە دادەگیرسێتەوە و بەڵێن بۆ یەک نوێ دەکەنەوە و هۆمەریش چیرۆکەکە دەکاتە گۆرانیەک بە ناوی “سترانێک بۆ ئورزولا”.