کارگەکانی ئاشی ئاو دەستیان بە کارکردن کردەوە
964+
هیڤی دێوالی – دهۆک
لەگەڵ تەواوبوونی وەرزی ئاودێریی جوتیاران نۆبەی کرانەوەی کارگەکانی ئاشی ئاوە لە ئامێدی. لە سنوورەکە 29 کارگەی ئاشی ئاو هەن و وردە وردە دەکرێنەوە.
ئەو ئاشانە ساڵانە چوار مانگی وەرزی گەرما و کاتی ئاودێریی جوتیاران دادەخرێن.
سلێمان ئامێدی، خاوەنی کارگەی ئاشی ئاوە و بە 964ـی وت، “دوو رۆژە کارگەی ئاوەکەمان کراوەیە، تا ئێستاش هیچ کارگەیەکی تر نەکراوەتەوە، وردە وردە دەکرێنەوە”.
وتیشی، “لە مانگی 10 تا کۆتایی مانگی پێنج و دەستپێکی گەرما ئاشەکەمان ئیش دەکات”.
زۆرینەی کارگەکان تەحین بە کونجی بەرهەم دەهێنن، رۆژانە 200 تا 250 کیلۆ بەرهەم دەهێنن و خواستێکی زۆری لەسەرە و کیلۆی 10 هەزار دینار دەکات.
قەزای ئامێدی بەناوبانگە بە تەحین و هەناردەی دەرەوەی وڵاتیش دەکرێت.
كهمئاوى جوتیارانى ئامێدی ناچاركرد زیاتر كونجی بچێنن
پێداچوونەوە: پێشەوا محەمەد