کەوتنەوەی ئاگر لە وەرزی هاوین لە بەشێکی چیاکانی سلێمانی. وێنە :964
ئەمساڵ 41 هاوڵاتی دەستگیر کراون
گەرمای هاوین رۆیشت و ئاگر بەرۆکی زەوییەکانی بەردا
964+
دیلان محەمەد جەزا
لە ماوەی نۆ مانگی ئەمساڵدا لەسەر رووداوی ئاگر کەوتنەوە 41 هاوڵاتی دەستگیر کراوە لە سنووری پارێزگای سلێمانی، سەرجەمیان رووبەرووی دادگا کراونەتەوە.
عەمید هێمن کەمەرخان بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی دارستانی سلێمانی بە 964ـی وت، لە سەرەتای ساڵی 2023 ەوە تا کۆتایی مانگی نۆ، لەسەر رووداوی ئاگرکەوتنەوە 41 هاوڵاتی دەستگیر کراون.
وتیشی، نزیکەی 107 هەزار دۆنم پوش و پاوان سووتاوە لە سنوری پارێزگای سلێمانی، لەو رێژەیە زیاد لە 300 دۆنم رەز و باخی هاوڵاتیان سووتاوە.
ژمارەیەکی زۆر دار سووتاوە، بەڵام هیچ ئامارێک لەبەردەستدا نییە، نزیکەی 10 رۆژە هیچ رووداوێکی ئاگر کەوتنەوە نەبووە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی