هۆکار چییە؟
دۆلار بەرزبووەتەوە و لە بازاڕ نرخی جیاواز هەیە
964+
شیراز عەبدوڵا – هەولێر
ئەمڕۆ سێشەممە دیسان نرخی دۆلار لە بەرزبوونەوە بەردەوامە و نرخی نوێی تۆمارکرد، بەڵام لە بازاڕی هەولێر دۆلار بە چەند نرخێکی جیاواز مامەڵەی پێوەدەکرێت.
964 پەیوەندی بەچەند کۆمپانیایەکی ئاڵوگۆڕی دراو کرد، لەبەشی هەرە زۆریان ئێستا کاتژمێر 11:00ی پیش نیوەڕۆ نرخی سەد دۆلار .163.750 بووە دەفرۆشرێت، بەڵام لە بۆرسەی دۆلارەکەی هەولێر، ئەو نرخە جیاوازە و بە 162.500 بوو.
غازی سەعدی ئەنجومەنی بۆرسەی دۆلار لە هەولێر بە 964ی وت، “هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار ئەو بڕیارەی بانکی ناوەندیە کە دەڵێت، لەسەری ساڵەوە دۆلاری کاش مامەڵەی پێوە ناکرێت، بەڵکو ئەوەی هەیە دەبێت بە ئەلیکترۆنی بێت”.
پەیامنێری 964 لەگەڵ کارمەندی یەکێک لە کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی دراو قسەیکردووە دەڵێت، “تا ئەم لەحزەیەی من قسەی تیادەکەم هێشتا بانکی ناوەندی دۆلاری نەخستووەتە بازاڕەوە، ئەو یەکێکە لە هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار”.