سندوقی هه‌ڵبژاردن

سبه‌ی دواڕۆژه‌ بۆپێشكه‌شكردنی فۆڕمه‌كان

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، سبه‌ی سێشه‌ممه‌ دواوادەی وەرگرتنی فۆڕمی کارمەندانی سه‌ر سندوقی دەنگدانەکانە، لە هەمان کاتدا وادەی ئەنجامدانی تیروپشکی ئەلیکترۆنی بۆ کارمەندانی رۆژی دەنگدانی دیاری کرد.

جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند: “دەستەی کۆمسیاران دوایین وادەی وەرگرتنی فۆڕمی ستافی دەنگدان پەسەندکردووە، کە سبه‌ی سێشەممەیه‌ 10.10.2024.

ئاماژەی بەوەش کردووە، “هەروەها ئەنجومەن وادەی ئەنجامدانی تیروپشکی ئەلیکترۆنی بۆ کارمەندانی رۆژی دەنگدان دیاری كرد، كه‌ رۆژی 21ی ئه‌م مانگه‌یه‌.

بڕیارە رۆژی 18ی کانونی یەکەمی ئەمساڵ، هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق، بەبێ هەرێمی کوردستان ئەنجام بدرێت و لەسەر ئاستی عێراق 285 کەس بۆ ئەندامیه‌تی ئەنجومەنی پارێزگاکان هەڵدەبژێردرێن، 39 هاوپەیمانی و 29 حزب بەشداری دەکەن.

هه‌روه‌ها كۆمیسیۆنەکه‌ سه‌رپه‌رشتی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستانیش ده‌كات، كه‌ له‌ كۆتاییه‌كانی شوباتی داهاتوو ده‌كرێت.

"ئەگەر هەیە کشانەوەی هێزەکان لە کەرکوک بکەوێتە دوای هەڵبژاردنەکان"