لەماوەی چەند چرکەیەک نەوت هەناردە دەکەین
کۆمپانیای نەوتی باکور: چاوهڕێی وەزارەتین بۆ ههناردهكردنهوهى نهوت
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
بەرپرسانی کۆمپانیای نەوتی باکور دەڵێن، هەر کات لە وەزارەتەوە ئاگادار بکرێنەوە نەوت هەناردە بکەین، لەماوەی کەمتر لە خولەکێک هەناردەکردنی نەوت بۆ بەندەری جەیهان دەستپێدەکەنەوە.
سەرچاوەیەکی باڵای تایبەت لە کۆمپانیای نەوتی باکور بە 964ـی وت، تەنیا رێگاچارە بۆ هەناردەکردنی نەوتی کەرکوک، رێگای بەندەری جیهانە کە بە کوردستانەوە تێدەپەڕێت، وتیشى “وەکو کۆمپانیای نەوتی باکور لە ئامادەباشی داین هەرکات کێشەكانى نێوان هەرێمی کوردستان و ناوەند چارەسەر کرا بڕیاری هەناردە کردن درا، ئەوە بە یەک چرکە نەوت هەناردە دەکەین”.
ئاماژهى بهوهشكرد، لە ئێستادا تەنیا یەک وێستگە لە ژێر دەسەڵاتی حکومەتی هەرێمی کوردستانە ئەوەش وێستگەی جاستانیە لە سنوری دیبەگە، ئەوەش لە دوای روداوەکانی 16 ئۆکتۆبەرەوە نەوتی پێدا تێنەپەریوە.
بهقسهى ئهو سهرچاوهیه، لە ئێستادا رۆژانە 300 هەزار بەرمیل نەوت بهرههم دههێنن كه بەشێکی بۆ وێستگهکانی کارەبایی ناوخۆی عێراق و هەروەها بۆ پاڵاوگەکانی گەیارە و حەدیسە و بێجی رەوانە دەکرێت و بەشێکیش لەرێگای تانکەرەوە بۆ پاڵاوتگەی قەیوان هەناردە دەکرێت لە کوردستان بۆ بەرهەمی بەنزین بۆ شاری کەرکوک.
ئەو سەرچاوەیە وتیشی “پێشتر نەوتی کەڕکوک بە بۆری لە رێگای سوریاوە رەوانەی دەکرا، بەڵام بەهۆی کۆن بون و تێکچونی بۆرییهکان و بارودۆخی ئەو وڵاتە ناتواندرێت جارێکی تر لەو رێگایەوە هەناردە بکرێت”.
لایخۆشییهوه، عەلی حەمادی یاریدەدەری پارێزگاری کەرکوک بۆ کاروباری هونەری بە 964ـی راگهیاند، هەناردەکردنی نەوت کاریگەری راستەوخۆ ناکاتە سەر داهاتی شارەکە، بەڵام ئەو پارەی دیاریکراوە لە بودجەی پترۆدۆلار بۆ ئەو پارێزگایانەی بەرهەمی نەوتیان هەیە لە 5% یان بۆ خەرج بکرێت، بهڵام ئێستا ئهوهش کەم دەبێتەوە، ئهوانیش بەغدایان له بابهته ئاگادار کردۆتەوە.
کۆمپانیای نەوتی باکور خاوەن خاوەن 700بیری نەوتە بەشێک لەو بیرانە لە کارکەوتوون و بەرهەمی نەماوە و سەرجەم بیرەکان دابەشی سەر هەریەک لە کێڵگهکانی بایە حەسەن، ئاڤانا، کەرکوک، جمبور و خەبازە کراوە .
پێداچوونهوه: فهرهاد حهسهن
فەرمانبەرانی نەوتی باکوور گردبووەنەوە
