هەواڵی نوێ
لە ئیسرائیل و فەلەستین ئاگربارانە لای خۆشمان سبەی کەشەکە بەتەواوی فێنک دەکات
964+
ژووری هەواڵ
وەک دوو رۆژی ئەمڕۆش لای خۆشمان و لای هەموو دنیاش هەواڵە گەرمەکە هەر لە ئیسرائیل و فەلەستینە.
تادێت ژمارەی کوژراوانی ئیسرائیل و فەلەستین بەرز دەبنەوە
ئەمڕۆ لەبەردەم وەزارەتی خوێندنی باڵا لە هەولێر، ژمارەیەک خوازیاری خوێندنی ماستەر و دکتۆرا کۆبوونەوەو داوایان کرد کورسییەکانی خوێندن زیاد بکرێت، بۆ ئەوەی ئەوانیش هەقیان نەفەوتێت.
جارێکی دیکە خوازیارانی خوێندنی ماستەر و دکتۆرا گردبوونەوە
هەموو پێشبینییەکانی کەشوهەوا دەڵێن سبەی پلەی گەرما زیاتر دادەبەزێت، لە هەندێ جێ تا پێنج پلەش دادەبەزێت و سبەی لە هەولێر و سلێمانی و هەڵەبجە ئەگەری نمە باران هەیە.
کەش خۆش دەبێت و نمە باران دەبارێت
نرخی دینار بەرامبەر دۆلار ناجێگیرە، کاتێک ئەم هەواڵە دەخوێنەمەوە 100 دۆلار، 160 هەزار دیناری تێپەڕاندووە.