مۆزەخانەی ئاژەڵ و باڵندەکانت بینیوە؟
تیمێکی شوێنەواری سۆران لە ژاپۆن ڤیدیۆی تایبەتی مۆزەخانەیەکیان بۆ 964 ناردووە
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌ڕێوه‌به‌رى شوێنه‌وارى سۆران كه ئێستا له وڵاتى ژاپۆنه ده‌ڵێت، به فه‌رمى چوونه‌ته ئه‌و وڵاته بۆ گه‌شتێكی زانستى و شوێنه‌وارى و تیایدا به‌شدارى چه‌ندین خول و وۆركشۆپ ده‌كه‌ن بۆ سوودمه‌ندبوونیان له ئه‌زمونى ئه‌و وڵاته له بوارى شوێنه‌واری.
گه‌شته‌كه‌یان له‌لایه‌ن رێكخراوى جایكاى ژاپۆنى رێكخراوه و ماوه‌ى دوو مانگ و نیو ده‌خایه‌نێت و ئه‌مڕۆش 10 مین رۆژه له‌و وڵاته‌ن.
عه‌بدولوه‌هاب سلێمان، به‌ڕێوه‌به‌رى شوێنه‌وارى سۆران به 964ـى وت، له پلانیاندایه سه‌ردانى زۆربه‌ى مۆزه‌خانه‌ى شاره جیاجیاكانى ژاپۆن بكه‌ن و چۆنیه‌تى به‌ره‌وپێشچوونى مۆزه‌خانه‌كانیان ببینن.
وتیشی “به‌كارهێنانى ته‌كنه‌لۆژیا و بواره ئه‌لیكترۆنییه‌كان له مۆزه‌خانه‌كان سیستمێكی پێشكه‌وتووى به‌ڕێوه‌بردنه كه ژاپۆن جێبه‌جێی ده‌كات و ئێمه‌ش ده‌مانه‌وێت سوودى لێوه‌ربگرین”.
باسی له‌وه‌شكرد، به‌نیازن له ئیداره‌ى سۆران مۆزه‌خانه‌یه‌ك دروست بكه‌ن بۆ ئه‌و پارچه شوێنه‌وارانه‌ى كه له رابردوودا له سنووره‌كه‌یان دۆزراونه‌ته‌وه، وتیشی “بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ژاپۆنییه‌كان ئاماده‌ییان ده‌ربڕیوه هاوكارى ئه‌و مۆزهخانهیهى سۆران بكه‌ن”.
ئه‌مڕۆ 8.10.2023 به‌ڕێوبه‌رى شوێنه‌وارى سۆران له‌گه‌ڵ شاندێكی به‌شداربوو سه‌ردانى مۆزه‌خانه‌یه‌كى سروشتى ئه‌و وڵاته‌یان له شاری تاكاتسوكى كردووه دیمه‌نه‌كانى ئه‌و شوێنه‌و ناو مۆزه‌خانه سروشتییه‌كه له‌رێگه‌ى ڤیدیۆیه‌كه‌وه بۆمان ده‌گوازێته‌وه.
به‌قسه‌ى عه‌بدولوه‌هاب سلێمان، مۆزه‌خانه سروشتییه‌كه بۆ ئه‌و باڵنده‌و ئاژه‌ڵ و زینده‌وه‌رانه دروست كراوه به‌شێوه‌یه‌كى سروشتى له‌و شوێنه ده‌ژین كه‌وتووه‌ته سه‌ر رووبارێكی شاری تاكاتسوكى.
به‌ڕێوه‌به‌رى شوێنه‌وارى سۆران، به‌ته‌نیا له‌و گه‌شته نیه، به‌ڵكو وه‌ك خۆى ده‌ڵێت، جگه له هاوڕێیه‌كى مۆزه‌خانه‌ى سلێمانى نوێنه‌رى مۆزه‌خانه‌ی وڵاتانى وه‌ك ئیكوادۆر، پیرۆ، غینیاى نوێ، زیمبابۆى و ئهلبانیاشیان له‌گه‌ڵدایه.